English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی داكۆكی لە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 400 , 29/08/2017

رۆژی سێشەممە (29/8/2017) بە ئامادەبوونی بەرێز (دكتۆر عەلی سندی) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەرێوەبەره گشتیەكانی وەزارەت و نوێنەری یەكێتی جووتیاران، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سەبارەت بە پارەی گەنمی جووتیاران سازدا.

سەرەتا وێڕای سوپاسكردنی ئاماده بوونى دەزگاكانی راگەیاندن، تیشك خرایە سەر هەوڵەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابین كردن و وەرگرتنەوەی ماف و شایستە دارایییەكانی خەڵكی كوردستان، بە تایبەت پارەی گەنمی جوتیاران كه پەیوەندی بە بودجەوە نییە و قەرزێكە له بەرامبەر كڕینی گەنمی هەرێمدا.

بۆ ساڵی (2017)، 135 ملیار دینار قەرزی سایلۆكانی كوردستان لەلایە و تا ئێستا توانیومانە بە بەهای (95) ملیار دینار چەكی بانكی دابین بكه ين، بۆ هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، بەڵام لەم كاتەدا سیولەی نقدی (پارەی نەختینە) لە بانكەكاندا نییە، و بڕیارە بانكی ناوەندی دابینی بكات، جەنابی وەزیر سوپاسی پەرلەمانتارانی كوردی لە بەغدا كرد، بۆ هەوڵەكانیان لەو بارەوە لە كۆتایی وتەكانیدا داوای كرد هیچ وەزارەت و فەرمانگایەكی دیكەی حكومەت لێدوان لە بارەی پارەی گەنمی جووتیارانەوە نەدات، چونكە ئیدارەكردنی سایلۆكان لە ئەستۆی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیدایە. لە كۆتاییدا نوێنەری جووتیارانی كوردستان سوپاسی بەرێز دكتۆر عەلی سندی وحكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا كرد، لەسەر هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ وەرگرتنەوەی مافی جووتیارانی هەرێم.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

766 ميوانى ئيمڕۆ
662877 گشت ميوانه‌كان