English عربى كوردی
ئاكاداری

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 874 , 13/11/2017

بڕیاربوو ماوەی راگەیاندنی دامەزراندنی (55) فەرمانبەر بۆ هەر یەك لە سایلۆكانی چەمچەماڵ و پیرەمەگروون لە رۆژی (15)ی 11-2017 تەواو بێت، بەهۆی ئەو رەوشە نەخوازراوەی كەوتنی بوومەلەرەزەوە، كە زۆربەی ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە، بەم هۆیەوە رۆژی (یەكشەممە) رێكەوتی (13-11-2017) كرایە پشوو، ئێمەش لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ ریز گرتن لە باروودۆخی هاوڵاتانی شاری سلێمانی و دەڤەری گەرمیانی خۆشەویست، هەروەها دەرفەتێك بێت بۆ داواكارانی دامەزراندن تا هەلی پێشكەشكردنیان زیاتر بێت، بڕیارماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن بۆ رۆژی یەكشەممە رێكەوتی (19-11-2017) تا كاتژمێر (2)ی پاش نیوەڕۆ وادەی پێشكەشكردن بەردەوام دەبێت لەگەڵ رێزدا.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

حكومەتی هەرێمی كوردستان



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

212 ميوانى ئيمڕۆ
707211 گشت ميوانه‌كان