English عربى كوردی
چوارەمین كۆنفراسی ئابووری لە هەرێمی كوردستان بەسترا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 508 , 03/05/2018

 بەمەبەستی پەرەپێدان بە پەیوەندییە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، چوارەمین كۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان بە ئامادەبوونی بەرێز (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و (موحەمەد  ئەلسوودانی) وەزیری پیشەسازی و كانزاكان لە كۆماری عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها (موحەمەد شەریعەتمداری) وەزیری بارزگانی كۆماری ئێران و (د.دارا جەلیل خەیات) سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی كوردستان-عێراق و (دكتۆر عەلی سندی) وەزیری بارزگانی و پیشەسازی بە وەكالەت و (دكتۆر عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان كۆنفراسەكە لە هۆڵی مامۆستا شەهید سەعەد عەبدووڵا  لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

 

سەرەتا وتاری بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی كوردستان خوێندرایەوە، پاشان دكتۆر عەلی سندی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەكالەت وتارێك لەسەر رەوشی ئابووری و بازرگانی ئێستا هەرێم پێشكەشكرا، دواتر وتاری وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق پێشكەشی ئامادەبووان كرا، پاشان وتاری وەزیری بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران خوێندرایەوە و لە كۆتایی وتارەكان، بەرێز سەرۆكی حكومەت ئامادەیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی بۆ هەر هەنگاوێكی پەرەپێدان بە رەوشی ئابووری و بازرگانی، ئەو كۆنفراسە (2) دەخایەنێت و باسەكانی تایبەت دەبن بە پەیوەندییە ئابووری و بارزگاكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها هەوڵی زیاتركردنی قەبارەی ئاڵۆگۆری بازرگانی تەوەرێكی دیكەی كۆنفراسەكەیە، بەپێی ئامارەكان لە ساڵی (2017)ەدا، ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران زیاتر بووە لە (8) ملیار دۆلار، لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆكی حكومەت لە كۆنفراسەدا كە لە مەرزی پەروێزخان ناوچەیەكی ئازادی بازرگانی دروست دەكرێت.

ووتارى د. على سندى، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان به‌وه‌كاله‌ت
له‌ كۆنفرانسى (په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوریه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستانى عیراق و كۆمارى ئیسلامى ئێران)
هه‌ولێر   2-2018/5/3 
رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 
به‌ڕێز محمد السودانی، وه‌زیرى پیشه‌سازى و كانزاكان له‌ حكومه‌تى فیدڕالى  
به‌ڕێز د. محمد شریعتمداری، وه‌زیرى بارزگانى و پیشه‌سازى كۆمارى ئیسلامى ئێران 
به‌ڕێزان وه‌زیران و پارێزگاره‌كانى هه‌رێم و ئوستانداره‌كانى كۆمارى ئیسلامى 
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، 
به‌یانیتان باش و به‌خێربێن بۆ كۆنفرانسى (په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوریه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستانى عیراق و كۆمارى ئیسلامى ئێران).  
لاى هه‌مووان ئاشكرایه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى له‌ مێژینه‌یه‌ له‌ هه‌موو ئاست و بوارێكدا به‌ تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى. هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ساڵى 1991 ه‌وه‌ تاكو ئه‌مڕۆ بازاڕێكى كراوه‌یه‌ بۆ كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران. و ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ رۆژ له‌ دواى رۆژ په‌ره‌ى سه‌ند و گه‌یشته‌ ئاستێكى به‌رز و قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بارزگانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران گه‌یشته‌ نزیكه‌ى پێنج ملیار دۆلار له‌ ساڵێكدا.  
ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان 360 كۆمپانیا و 135 كارگه‌ى ئێرانى له‌ بوارى بازرگانى و پیشه‌سازى چالاكى جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌رمایه‌ى خۆیان وه‌گه‌ڕده‌خه‌ن و بازاڕى هه‌رێم به‌ كاڵا و خزمه‌تگوزارى جیاجیا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن. كه‌ ئه‌مه‌ش بێ گومان كاریگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ئابورى هه‌ردوو لایه‌ن دروست ده‌كه‌ن. وه‌ هیوادارین كه‌ ئه‌م ژمارانه‌ له‌ ئایینده‌یه‌كى نزیكدا به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتر به‌خۆوه‌ ببینێت و په‌یوه‌ندییه‌ ئابوریه‌كان زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێره‌دا به‌ پێویستى ده‌زانم  له‌م باره‌یه‌وه‌ چه‌ند خاڵێك بخه‌مه‌ڕوو:  
1. ئاسانکارى له‌ هاوردە و هەناردەکردنى كاڵا و کەلوپەل لەلایەن هەردوولا.
2. زیادکردنى خاڵە سنووریە فەرمیەکان بۆ ئەوەى ئەو کاڵایانەى کە لە ئێرانەوە دەهێنرێتە هەرێمى کوردستان تێچوو و خەرجى زیادەى گواستنەوە و دوورى ڕێگا و ڕسووماتى گومرگى نەیه‌تەسەر.
3. بۆ ئەوەى کاڵاى ئێرانى بتوانێ لە بازارەکانمان کێبرکێى کاڵاى ووڵاتانى بیانى بکات پێویسته‌ گرینگى زیاتر بە بەرهەمهێنانى کاڵاى کواڵیتى بەرز بدرێت.
4. ده‌كرێت هه‌رێمی کوردستان وەک بازارێکى ستراتیجى درێژخایەن سەیربکرێت نەک بازارێکى کورت خایەن. بۆیە بە باشى دەبینین کە سەرمایەدارانی ئێرانی وەبەرهێنانى زیاتر بكه‌ن له‌ بواره‌كانی بازرگانى و پیشەسازى بکەن و کارگەکانیان لە هه‌رێمی کوردستان دابمەزرێنن به‌مه‌ش تێچووى بەرهەمەکانیان کەمتر ده‌بێت و ده‌توانن باشتر كێبركێی كاڵای وڵاتانی تر بكه‌ن. 
5. ڕوانگەیەکى ستراتیجى لە هەردوولا گەڵاڵە بکرێت بۆ هاوکارى و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام، هه‌روه‌ها حکومەتى ئێران پشتگیرى ئەو کارگانە بكات کە بەرهەمەکانیان دەهێننه هەرێمى کوردستان یان ئەو کۆمپانیایانەى کە لە بوارى وەبەرهێنان و به‌ڵێنده‌رایه‌تی کار دەکەن و لێژنەیەکى هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە لە نێوان هەردوولایه‌ن پێكبهێنرێت.
6. خاڵیكى ترى زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵبدرێت كه‌ پێشهاته‌ سیاسیه‌كان كاریگه‌رى نه‌رێنى نه‌بێت له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوولایه‌ن بۆ نموونە داخستنى سنوورەکان لە چەند مانگى ڕابردوو کاریگەریەکى نێگێتیفانەى هەبوو لەسەر جمووجۆلى بازرگانى و لە هەمان کاتدا بووە هۆى زیان گەیاندن بە هەردوولامان.
له كۆتاییدا دووباره به‌خێرهاتنی شاندی بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی ئه‌م كۆنفڕانسه له‌م كاته گرنگه‌دا ده‌كه‌ین. هیوادارین له كۆبوونه‌وه و په‌نێله‌كانی ئه‌م دوو رۆژه‌دا په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران زیاتر به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه بچن و په‌ره‌یان پێبدرێت.
زۆر سوپاس ...  
 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

1196 ميوانى ئيمڕۆ
865429 گشت ميوانه‌كان