English عربى كوردی
شاندێكی وڵاتی بەلجیكا تاوتۆی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 491 , 31/01/2019

رۆژی (پێنچشەممە) رێكەوتی (31-1-2019) شاندێكی وڵاتی بەلجیكا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد، شاندەكە لەلایەن دكتۆر (عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت پێشوازیان لێكرا.

 سەرەتا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان، كورتە باسێكی دەربارەی رەوشی ئێستای هەرێم بە گشتی و بازرگانی و پیشەسازی بە تایبەتی بۆ میوانان خستە روو، دواتر تاوتوێ و بەدواداچوون بۆ پەیوەندییەكانی ئابووری هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی میوان كرد، لە دانیشتەكەدا  شاندی میوانیش، ئامادەیی خۆیان بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وڵاتی بەلجیكا و هەرێمی كوردستان دەربڕی، تا لە داهاتوودا كاری هاوبەشی نێوان پەرەی زیاتری پێبدرێت و بەرەو ئاستێكی باڵا بچێت.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

604 ميوانى ئيمڕۆ
1102837 گشت ميوانه‌كان