English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی پرۆسەی گۆڕینی پسوولەی خۆراك بۆ كارتی زیرەك دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 509 , 14/02/2019

رۆژی چوارشەممە (13-2-2019) بە ئامادەبوونی بەرێز دكتۆر (عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندیی) بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەرێز (فەرهاد ئەتروشی) پارێزگاری دهۆك و بەرێز (نەوزاد ئەدهەم) بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، دەستكرا بە ئەنجامدانی پرۆسەی تاقیكردنەوەیی گۆڕینی پسولەی خۆرك بۆ كارتی زیرەك (بطاقة ذكیة).

 پرۆسەكە بە سەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و هەماهەنگی رێكخراوی جیهانی خۆراك (WFP) و وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ بەڕێوە دەچێت، مەبەست لەو پرۆسەیە گۆڕینی رۆتینی پسوولەی خۆراكی كۆن، تا ببێتە كارتی زیرەك، لەم كارتە زیرەكەدا، زانیاری پێویست دەربارەی ناو و ژمارەی ئەندامانی خێزان لە خۆ دەگرێت، ئەو هەنگاوەش بە مەبەستی كار ئاسانی بۆ هاوڵاتیان و سوود وەرگرتن لەو كارتە بە مەبەستی راپەڕاندنی كار وباری فەرمی لە دام و دەزگاكانی حكومەت و كاری رۆژانەی تایبەت بە هاوڵاتیان.






ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

782 ميوانى ئيمڕۆ
1047785 گشت ميوانه‌كان