English عربى كوردی
بەرێوەبەری گشتی دیوان بەشداری كۆنفرانسی گفتوگۆی شارستانی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 315 , 14/04/2019

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی (10-4-2019) كۆمەڵەی (EAST) بۆ گفتوگۆ شارستانیەكان كۆنفرانسێكی لە ژێر دروشمی (پێكەوە ژیان لە پێناو ژیانێكی باشتر) لە هەولێری پایتەخت ساز كرد.
كۆنفرانسەكە بە ئامادەبوونی بەرێز (دكتۆر عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەرێز دكتۆرە (ڤاڵا فەرید) سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وبەرێز (عسام یۆحەنا درویش) سەرۆكی لێژنەی ئەسقەفیە بۆ گفتوگۆی كریستیان و ئیسلام لە لوبنان و بەڕێز (ئەنتوان شەختوورە) سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارانی یانەی رۆژهەڵات بۆ گفتوگۆكانی شارستانی لوبنان، بەڕێوەچوو. كۆنفرانسەكە لە دوو پانێل پێكهاتوو كە بریتیی بوون لە (دروشمی پێكەوە ژیان بۆ ژیانێكی باشتر) و (چۆنیەتی پەرەپێدانی ئابووری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان وەك نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەروەها وەك پسپۆرێكی بواری ئابووری بەشداری لە پانێڵیكی كۆنفرانسەكە كرد، لە گفتوگۆیەكدا سەرنجی ئامادەبووانی راكێشا بۆ رۆحی پێكەوە ژیان لە هەرێمی كوردستان و رۆڵی شەهیدی سەركردە (فەرەنسۆ رەسول هەریری)، هەروەها چەندین داتا و زانیاری دەربارەی گۆڕانكاری و بەرەوپێشوەچوونی كەرتی ئابووری و  بازرگانی لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی (2006) تا ئێستا كە بیرۆكە و پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بووە بۆ دابین كردنی كەشێكی لەبار بۆ پێشخستنی كەرتی ئابووری و بازرگانی و تەرخانكردنی سیاسەتی خەسخەسە و گرنگیدان بە كەرتی ئابووری لەلایەن رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) سەرپەرشتی كرا،  هەر ئەو پلانەش بوو، بووە كۆڵەگە و بناغەی بەهێزكردنی ئابووری كوردستان، لە درێژەی گفتوگۆكەدا بەرێزبەرێوەبەری گشتی دیوان تیشكی خستە سەر بوونی (27.500) كۆمپانیای تۆمار كراو و (5035) كارگەی جۆراوجۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە (400) ملیۆن دۆلار بۆ نزیكەی (15) ملیار دۆلار ئەوەش تەنیا لە نێوان ساڵانی (1992) تا (2014)، لە كۆتایی گفتوگۆكەدا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان جەختی لەسەر واڵاكردنی دەرگای كردنەوە و دامەزراندنی كۆمپانیا و كارگەكان و كارئاسانی بەرەو رووی كۆمپانیاكانی ناوخۆ و بیانی تەوەرێكی دیكەی باسەكە بوو.
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

256 ميوانى ئيمڕۆ
1073433 گشت ميوانه‌كان