English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی كۆنفڕاس و پیشانگای كەتالۆگی ئەڵمانی لە هەولێر دەبێت

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 136 , 28/08/2019

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی (28/8/2019) شاندی باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری كرد لە كۆنفڕانس و پیشانگای كەتالۆگی ئەڵمانی كە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە هەولێر سازكرابوو.

شاندی وەزارەت بە سەرۆكایەتی بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە یاوەری بەرێز (فتحی محمد علی) راوێژكاری پەیوەندییەكانی وەزارەت، بەشدارى كۆنفرانس و پیشانگای كەتالۆگی ئەڵمانی كرد، كۆنفرانسەكە بە ئامادەبوونی (17) كۆمپانیای ئەڵمانی و وەزیرانی بازرگانی و پیشەسازی و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و پارێزگاری هەولێر و كونسوڵی ئەڵمانی و چەندین كۆمپانیای كوردستان بەڕێوەچوو، كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی هەماهەنگی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان لە پرۆژەی هاوبەش و كار و چاڵاكی نێوان كۆمپانیاكانی هەردوولا، بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وتەیەكی پێشكەشكرد تیایدا جەختی خستە سەر گرنگی ئەو جۆرە كۆنفراسانە و هەروەها ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڕبڕی بۆ هەماهەنگی و پەرەپێدان بە كاری هاوبەشى نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

1217 ميوانى ئيمڕۆ
1204023 گشت ميوانه‌كان