English عربى كوردی
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 158 , 02/10/2019

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (2-10-2019) شاندێكی فه‌رمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیان كرد. 
له‌لایه‌ن به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی پێشوازی له‌ شانده‌كه‌ كرا، كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان: (سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژوور و نه‌وزاد غفور جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ئه‌ندامان به‌ختیار مه‌حمود و ئاراس عه‌بدولكه‌ریم. سه‌ردانه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له‌ پۆستی تازه‌ی به‌رێز وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و كردنه‌وه‌ى ده‌رگای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ كار و پرۆژه‌ى هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی. 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

1265 ميوانى ئيمڕۆ
1204071 گشت ميوانه‌كان