English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی وپیشەسازی پێشوازی لە شاندی كونسولگەری توركیا دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 177 , 24/11/2019

ئەمرۆ یەكشەممە رێكەوتی 24-11-2019 شاندێكی كونسوڵی توركیا بە سەرۆكایەتی (هاكان كاراچای) سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد.

شاندەكە لەلایەن بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی وپیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێكرا، لەم سەردانەدا كونسولی گشتی توركیا و بەرێزان راوێژكاران ئامادەی دیدارەكە بوون، باس لە بەهێزكردنی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوولایەن كرا، هەروەها هەوڵدان بۆ هاتنی كۆمپانیا گەورەكانی توركیا تا لە هەرێم كاری بازرگانی و بیزنس بكەن، هاوردەكردنی كاڵای رەسەن و ئۆرجیناڵ بۆ هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی دانشتینەكە بوو، لە كۆتاییدا شاندی میوان پیرۆزبایی لە جەنابی وەزیر كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی تازە لە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

86 ميوانى ئيمڕۆ
1262012 گشت ميوانه‌كان