English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی كۆنفرانسی پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەبات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 413 , 13/01/2020

لە ژێر چاودێری بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی دووشەممە كۆنفرانسی پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

لە كۆنفرانسەكەدا بە وردی تیشك خرایە سەر گرنگی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان و سەرجەم ئاریشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەو كەرتە باس و خواسی لەسەر كرا.

وەزیری بازرگانی وپیشەسازی لە دەستپێكی كۆنفرانسەكەدا باسی لە گرینگی ئەو كەرتە كرد و هیوای خواست ئەم كۆنفراسە ببێتە رێ پیشاندەرێك بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەسەری هاوچەرخەكان بۆ ئەوەی بتوانین ئەم كەرتە بەشدار بێت لە بەهێزكردنی ئابووری كوردستان و هاوشێوەی پیشەسازی دەرهێنانی نەوت و سەرجەم سێكتەرەكانی تری پیشەسازی تا بتوانێت بەشداربێت لە فرەرەهەند كردن و فرەچەشن كردنی ئابووری كوردستان.

دواتر كۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی ئەكادیمی و حكومی و خاوەن كارگە و كۆمپانیا سەركەوتووەكان دەستی بەكارەكانی كرد، كۆنفرانسەكە لە لە (2) پانێل پێكهاتبوو بە بەشداری (4) پانێڵست كە بریتیی بوون لە بەرێزان (شێخ ئاراس رەئووف، بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی و پەرەپێدان بە پانێلی رەوشی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان بەربەستەكان و ئاسۆی چارەسەركردن، دكتۆرە نەرمین مەعروف پرۆفیسۆری یاریدەرە لە زانكۆی سلێمانی بە پانێلی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان، دكتۆر خۆشەوی موحەمەد خاوەن كارگە بە پانێلی رۆڵی كەرتی تایبەت لە بەرەو پێشچوونی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان و هەروەها كۆتا پانێڵیش لەلایەن دكتۆرە تۆڵە ئەحمەد میرزا پرۆفیسۆری یاردەری لە زانكۆی سلێمانی بە ناوی سەرچاوە سەرەكییەكانی كانزاكان و رۆڵیان لە بەرزكردنەوەی ئابووری كوردستان پێشكەش كرا. 

 
 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

36 ميوانى ئيمڕۆ
1487866 گشت ميوانه‌كان