English عربى كوردی
كاروچالاكیەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ماوەی یەك ساڵی تەمەنی كابینەی (نۆیەم)ی حكومەتی هەرێمدا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 106 , 27/07/2020

وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی یەكێكە لە وەزارەتە گرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە سەرپەرشتی و ئەركی هەردوو سێكتەری بازرگانی و پیشەسازی لە ئەستۆ گرتووە، ئەم دوو سێكتەرە دەیان بوار و لقی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرن، هەروەها وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی لە ماوەی ساڵێكی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا، سەرەڕای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چاڵاكییەكانی نەوەستاوە، لەم ماوەیە كورتەشدا كە  لە پلان و كارنامەی وەزارەتدا هاتووە چەندین كار و چالاكی بەجێگەیاندووە و لە داهاتووشدا لەسەر ئەم رێچكەیە بۆ پێشكەوتنی زیاتر هەر بەردەوام دەبێت، لەم راپۆرتەدا ئامار و داتای ساڵێك تەمەنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا دەخەینەروو:

1)      هەنگاوە سەرەتاییەكان: ئامادەكردنی بەرنامەی كاری پێنج ساڵەی وەزارەت 2020-2024 (99 لاپەڕە) پێكهاتووە.

2)      هەنگاوە سەرەتاییەكان: ئامادەكردنی 24 پڕۆژە بەگشتی، 33 چالاكی، 77 ڕێكاری پێشنیاركراو بۆ جێبەجێكردن لە ساڵانی 2020 تا2024  بە پێی رێبەری كاری كابینەی نۆیەمی حكومەت( بەگشتی 133 پرۆژە لە455 لاپەرە).

3)      هەنگاوە سەرەتاییەكان: ئامادە كردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنانی حكومی بۆ جێبەجێ كردن لە ساڵانی 2020 -2023 (16 پرۆژە ی پێشنیاركراو).

4)      پێشوازی كردن لە وەفدە بیانییەكان و كۆنسولی ووڵاتان لە لایەن بەرێز وەزیری بازرگانی وپیشەسازی بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەبازرگانی و پیشەسازییەكان .

5)      سازدانی كۆنفرانسی (پەرپێدانی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان) بە بەشداری مامۆستایانی زانكۆ و بەشێك لە سەرمایەگوزارە دیارەكانی كوردستان.

6)      سازدانی (كۆنفرانسی پەرەپێدانی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان) بە مەبەستی پێشخستنی كەرتی بازرگانی ناوخۆیی و دەرەكی بە بەشداری پسپۆڕانی بواری بازرگانی و خاوەن سەرمایە و بازرگەكان.

7)      هەوڵدان بۆ بە ئەلیكتڕۆنی كردنی داوای دامەزراندنی كۆمپانیا بەشێوەیەك كە هاووڵاتی ڕاستەوخۆ بە شێوازی ئۆنلاین داواكاری پێشكەش بكات.

8)      سەرپەرشتیكردنی بۆردی خۆراك بە مەبەستی دابین كردنی سەبەتەی خۆراك كە پێكهاتبوو لە (50 كیلوئارد، 5 كغم نیسك ، 2 قوتی دۆشاوی تەماتە ، 10 لیتر روون) پاشان دابەشكردنی بەسەر دوو سەد هەزار خێزانی كەم دەرامەت لە پارێزگاكانی هەرێم لە ماوەی كەرەنتینەدا.

9)      پێداچوونەوە و دیراسەكردنی كێشەكانی ناوچەی پیشەسازی تیمار – هەولێر.

 رادەستكردنی (8) پرۆژە یاسایی پەیوەندیدار بە وەزارەتمان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی ئاراستە كردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان كە بریتییە لە :

‌أ)        یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان ژمارەی 11ی ساڵی 2010 .

ب)      پرۆژە یاسای بریكارنامەی تۆماركردن ژمارەی 4ی ساڵی 1999.

ج)      یاسای پارێزەرایەتی ژمارەی 17ی ساڵی 1999 .

د)       یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ كەرتی تایبەت و تێكەلاو ژمارە (20)ی ساڵی 1998 هەمواركراو.

ه)       یاسای گشتی كۆمپانیاكان ژمارەی 22ی ساڵی 1997 .

و)       یاسای ناوچە پیشەسازی و بازرگانی و خزمەتگورازی ئازاد.

ز)       یاسای رێكخستنی بریكارنامەی بازرگانی ژمارەی 79ی ساڵی 2017.

ح)      یاسای پاراستنی مافی بەكاربەر ژمارەی 1ی ساڵی 2010 بۆ هەمواركردن.

 

10)    دارشتنی رەشنووسی پلانی ساڵانەی وەزارەت و ئەولەوییەتی پێدانی مۆلەتی كارگەكان و دیراسەكردنی پێداویستیەكانی دانیشتوانی هەریم لە بەرهەمە پیشەسازییەكان. هەروەها هاندانی بەرهەمهێنانی بەرهەمی خۆمالی بۆ هەر سەرجەم بەرهەمەكان و دابین كردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ ركابەری نێوان كارگەكان و بەرزكردنی ئاستی كواڵێتی بەرهەم.

11)    هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی كێبڕكێ و رێگەگرتن قۆرخكاری.

12)    ئامادە كردنی راپۆرتی ئالوگۆری بازرگانی نێوان عێراق ، هەرێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان بۆ ساڵانی 2016-2018.

13)    ئامادە كردنی دەقی كوردی(ستانداردی بۆ نێودەوڵەتی پۆلینی چالاكییە پیشەسازییەكان) (ISIC – international standard for Industrial classification).

14)    پێدانی مۆڵەت بە دامەزراندنی 139 كارگە.

 15)   تۆماركردنی هێمای بازرگانی بۆ ٦٠٦ كۆمپانیا.

16)    تۆمار كردنی 1038 كۆمپانیای خۆماڵی.

17)    تۆمار كردنی 30 كۆمپانیای بیانی.

18)    سەردان و كۆنترۆڵی بەرهەم بۆ 1023 كارگە.

19)    سەردان و كۆنترۆڵی تەكنیكی 292 كارگە.

20)    چاودێری كالا لە بازارەكان هەرێم لەلایەن تیمەكانی پشكنین و یەكە ئیداریەكان  بە بەردوامی وە چركردنەوەی سەردانەكان بەتایبەتی  لە كاتی كەرەنتینەدا.

21)    سەردان و چاودێری 31,771 شوێنی بازرگانی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

22)    سزادانی 1,824 شوێنی بازرگانی بە هۆی سەرپێچی كردنیانەوە.

23)    پشكنینی 7,232 نموونەی بەرهەمی كارگەكان.

24)    دیراسە و خەمڵاندنی 845 جۆر ماددەی كیمیاوی بە پێی 86 نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ.

25)    دەست نیشان كردنی 242 فەرمانبەر بۆ بەشداری كردن لە 64 خوڵی راهێنان لە ناوەوەی هەرێم.

26)    هەناردنی (4) فەرمانبەری وەزارەت بۆ وڵاتانی چین و ئسپانیا بۆ راهێنان و بەدەستهێنانی زانیاری تایبەت كە پەیوەستن بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

27)    ئەنجامدانی(3) خوڵی راهێنان بۆ خاوەن كارگەكانی كەرتی تایبەت و بەشداری كردنی 47 كەس.

28)    پڕۆژەی دروست كردنی سایلۆی (40,000) تەن لەگەڵ (5) كۆگا لە قەزای كەلار–ئیدارەی گەرمیان بە گوژمەی (19,594,000,000) دینار.

29)    دروستكردنی سایلۆی (40) هەزار تەن و (4) كۆگا لە ناحیەی روڤیا - دهۆك بە گوژمەی (16,776,000,000) دینار. 

  30)  پڕۆژەی دروستكردنی سایلۆی (40,000) تەن لەگەڵ (10) كۆگا لە ناحیەی قوشتەپە - هەولێر  بە گوژمەی (20,500,000,000) دینار.

31)    گەیاندنی خزمەت گوزارییەكانی ناوچەی پیشەسازی (3) لای ڕاست بە گوژمەی (7,498,000,000) دینار. 32)    پێدانی چیمەنتۆ بە سایلۆكان كە لە قۆناغی بونیات ناندان بە نرخی گونجاو(هاولاتی ) لەجیاتی شایستە داراییەكان بەمەبەستی بەردەوامبوون لە كاردا.

33)    دانانی لیژنەی لێكۆڵینەوە (التحقیق) لەسەر كارەكانی سایلۆی هەولێر.

34)    پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ بازرگانان تا بتوانن كەرەستە و شت ومەك هاوردەبكەن و چاودێری بەردەوامی بازار بەمەبەستی رێگرتن لە قۆرخكاری و گرانفرۆشی و دلنیا بوونەوە لەوەی كۆگاكانی هەرسێ پاریزگا خۆراكی پێویستی تێدایە، لەكاتی كەرەنتینەدا.

35)    سەردانەكانی جەنابی وەزیر بۆ:

أ‌-        كارگەكانی سنووری پارێگای هەولێر.

سەردانی بۆ دووكارگەی بەرهەمهێنانی ئارد بەمەبەستی ئاگاداربوون لەبەرهەمهێنان و چاودێریكردنی جۆر و كوالێتی ئارد.

ب- سەردانكردنی پارێزگای سلێمانی و كۆبوونەوە لەگەر بەڕێز پارێزگار ( د. هەڤال ابوبكر) و پاشان كۆبوونەوە لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، دواتر سەردانی كردنی كارگەكان و كۆگاكانی هەڵگرتنی خواردنەمەنی.

 ج- سەردانكردنی دەروازەی سنووری ابراهیم خلیل بۆ دڵنیابوون لە ڕەوشی جموجۆڵی بازرگانی كۆبونەوە لەگەڵ بەڕێز ( فرهاد ئەتروشی ) پارێزگار و سەردانی كرنی كارگەكانی سنوورەكە.

36)    سەردانكردنی بەڕێزان (سەروەر كمال هاواری) بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بەوەكالەت بۆ پارێزگای دهۆك بە مەبەستی بەدواداچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كە لە 10/6/2020 دەستیپێكردووە.

37)    سەردانكردنی سایلۆكان لە هەر سێ پارێزگاكانای هەرێم (هەولێر، سلێمانی، دهۆك).

38) دانانی بەرنامەی گونجاو بۆ وەرگرتنی گەنم لە وەرزی بە بازاركردنی ئەوساڵ و چاودێری بەدواداچوونی بەردەوامی لەسەر ئەم پرۆسەیە.

39) وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پلانی دروست كردنی (5) سایلۆی نوێ.

40) دروست كردنی (3) سایلۆ لە (كەلار و قوشتەپە و بەردەرەش)، كە هەر سێكیان توانای عەمباركردنی (40) هەزار تەن گەنمیان هەیە، سەرجەم سایلۆكان ستیلن و سایلۆی قوشتەپە (10) كۆگا لە خۆ دەگرێ هەروەها هەریەكە لە سایلۆكانی كەلار و بەردەرەش (5) كۆگای خۆراك لەخۆ دەگرن لەگەڵ باڵەخانەی ئیداری و سیستەم و پێدوایستیەكانی دیكە، هەر كۆگایەك جێگای (2) هەزار تەن خۆراك دەبێتەوە، لە سەدا (85)ی كارەكانی سایلۆكانی كەلار و قوشتەپە تەواو بوون، لە سەدای (70)ی كارەكانی سایلۆی بەردەدەرش (رۆڤیا) تەواو كراوە. سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی بەڵام كاركردن لە پرۆژەكان هەر بەردەوامە تا دوا قۆناغ. 




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

758 ميوانى ئيمڕۆ
1546704 گشت ميوانه‌كان