English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى وپیشەسازى پێشوازى لە بالیۆزى وڵاتى میصر دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1437 , 15/06/2015


       ئەمڕۆ٢٠١٥/٦/١٥ بەڕێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە بەڕێز (د.احمد درویش ) بالیۆزى میصر لە عیراق بە یاوەرى (عمر فهمى ) کونسوڵى گشتى میصر و شاندى یاوەریان, پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و میصر تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە بوو , هەردوو لا جەختيان كردەوە لەسەر پتەوكردن و بەهێزكردنى پەيوەندييەكان لە نێوان هەرێمى كوردستان و وڵاتى ميصر,لایەنى میصرى ئامادەییان نیشاندا بە هاوکارى حکومەتى هەرێم پێشانگاى بەردەوامى کەل و پەلى میصرى بکەنەوە لە کوردستان وباسى  ئاسانکارى لە اجرائاتى هاوردەکردنى کەل و پەلى میصرى تاوتوێکرا. بەشێکى تری کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆتاوتوێکردنى پرۆژەى وەزارەت بۆ دامەزراندنى ٤چوار ناوچەى پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان بۆ ئەو مەبەستە هاوکارى کۆمپانیاى ئەزمووندارى میصر بکرێت .

 

 


 




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

839 ميوانى ئيمڕۆ
1167051 گشت ميوانه‌كان