English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم و وەزیرى بازرگانى عێراق چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندى جووتیاران دەردەکه‌ن

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1341 , 25/06/2015

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم و وەزیرى بازرگانى عێراق، تاوتوێى کێشە و گرفتى جووتیاران و سستى وەرگرتنى گەنم دەکەن و لەپێناو چارەسەرکردنى کێشەکان و خێراکردنى پرۆسەکە لەسەرجەم پارێزگاکان، چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندى جووتیارانى هەرێم دەردەکەن.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساماڵ سەردار، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بۆ گەیاندن و تاوتوێکردنى کێشەى جووتیاران و چارەسەرکردنى ئاستەنگەکان پەیوەندی كرد بە مەڵاس محەمەد، وەزیرى بازرگانى عێراقەوە ، دواتر بڕیاریانداوە گەنمى هەڵگیراوى ساڵى رابردوو لە سایلۆکانى (فایدە، شێخان، مەخمور، هەولێر) بگوازرێتەوە، بۆ ئەوەى جێگەى وەرگرتنى گەنمى زیاترى بەرهەمى ئەمساڵى جووتیاران هەبێت.
هەروەک بڕیاریانداوە ئامێرەکانى خاڵیکردنەوەى گەنم لەلایەن بەڵێندەرەکانى وەزارەتى بازرگانى عێراق لە بنکەکانى گەنم زیاد بکرێن و بەڵێندەر و ئامێرى خاڵیکردنی گەنم بۆ سایلۆى مەخمور و ئەو بنکە نوێیانەش دابینبکرێن کە کراونەتەوە، بۆ ئەوەى بڕى گەنمى زیاتر لە جووتیاران وەربگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە؛ تەواوى ئەرکى تێچوونى پێداویستیەکانى ئەو بڕیارانەش لەلایەن وەزارەتى بازرگانى عێراقەوە جێبەجێدەکرێت، بۆ کارکردنی بەپەلەش بەو بڕیارانە، ساماڵ سەردار، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم لێژنەى باڵاى وەرگرتنى گەنمى پارێزگاکانى ڕاسپارد، بۆ جێبەجێکردنیان ,داواشی لە لیژنەى باڵا و پارێزگاى هەولێر کردووە ، لەپێناو خێراکردنى ئەو پڕۆسەیە و هاوکاریکردنى زیاترى جووتیاران بۆ کەمکردنەوەى بارگرانیەکانیان، هەوڵبدەن بەشێوەیەکى کاتى سایلۆى کۆنى هەولێریش بکەنەوە.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

847 ميوانى ئيمڕۆ
1167059 گشت ميوانه‌كان