English عربى كوردی
وەزارەتى بازرگانى و بانكى نێودەوڵەتى ۆرك شۆپێك دەكەنەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 614 , 29/12/2016

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى ديوان(د.عبدالرزاق عثمان)  و بەڕێوەبەرە گشتييەكان و راوێژكارانى وەزارەت , بانكى نێودەوڵەتى( world bank) ۆرك شۆپێكى رێكخست بە هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتى پلاندانان و بەدواداچوون بۆ هەندێك لە بازرگان و ياساناس و فەرمانبەرى حكومى سەبارەت بە پرۆسەى تۆماركردنى كۆمپانيا لە عيراق و هەرێمى كوردستان , سەرەتاى ۆركشۆپەكە بە وتارێكى د.عبدالرزاق عثمان ناوەندەيى دەستى پێكرد كە تيايدا تيشكى خستە سەر گرنگى ئەو بابەتە و راگۆڕينەوە و تاوتوێكردنى لە لايەن بەشداربووانەوە , دواتر لە لايەن راهێنەرانى بانكى نێودەوڵەتييەوە شيكارى بۆ قۆناغەكانى تۆماركردنى كۆمپانياكان كرا و بەشداربووان بە جددى گفتوگۆيان كرد لەسەر بابەتەكە ودەست خرايە سەر خاڵى لاواز و كەموكورتييەكان و پێشنيارى گونجاو خرايە روو.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

507 ميوانى ئيمڕۆ
592907 گشت ميوانه‌كان