English عربى كوردی
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بە هاوکارى و هەماهەنگى بانکى نێودەوڵەتى سیستمى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان رێکدەخاتەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 616 , 31/01/2017

  بەمەبەستى دووبارە رێكخستنەوەى سيستمى تۆماركردنى كۆمپانياكان و بە ئەليكترۆنى كردنى سيستمى تۆماركردنى كۆمپانياكان و كەمكردنەوەى رۆتينى ئيدارى بەردەم پرۆسەى تۆماركردن و بەهاوكارى و هەماهەنگى وەزارەتى بازرگانى و پيشەسازى و بانكى نێودەوڵەتى  (World Bank ) رۆژى ١ شەممە ٢٠١٧/١/٢٩ لە هوتێل(كريستاڵ) ۆركشۆپێك دەستى پێكرد بە ئامادەبوونى بەڕێزان (د.عبدالرزاق عثمان ناوەندەيى بەڕێوەبەرى گشتى ديوانى وەزارەت بە وەكالەت و دڵزار اسماعيل بەڕێوەبەرى گشتى تۆماركردنى كۆمپانياكان) لە وەزارەتى بازرگانى و پيشەسازى و  ژمارەيەك ئەندام و نوێنەرى لايەنە پەيوەنيدارەكانى وەك :  

وەزارەتى بازرگانى و پيشەسازى : ديوانى وەزارەت , بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆماركردنى كۆمپانياكان .

 وەزارەتى كاروكاروبارى كۆمەڵايەتى .

 وەزارەتى دارايى و ئابوورى .

 يەكێتى ژوورەكانى بازرگانى و پيشەسازى.

 سەنديكاى ژمێرياران .

 سەنديكاى پارێزەران .

 و گفتوگۆيەكى كراوە رێكخرا بە مەبەستى لابردنى كۆسپى بەردەم بە ئەليكترۆنى كردنى تۆماركردنى كۆمپانياكان ورێكخستنەوەى بە جۆرێك كە لەگەڵ سياسەتى بانكى نێودەوڵەتى و ستانداردى جيهانيدا بگونجێت . شايەنى باسە ئەم ۆركشۆپ و گفتوگۆيە بەردەوام دەبێت تا ٢٠١٧/٢/٢ .




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

508 ميوانى ئيمڕۆ
592908 گشت ميوانه‌كان