English عربى كوردی
هەلى کار لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 4531 , 08/11/2017

دامەزراندن بە گرێبەست

 سایلۆى پیرەمەگرون، پیویستیان بە  (16) فەرمانبەر هەیە ، کە کۆمەڵێک پسپۆرى لە خۆ دەگرێت  کە دامەزراندنیان بە شێوەى گرێبەستە.

بۆ ئەوانەى ئارەزووى دامەزراندنیان هەیە دەتوانن (CV)  خۆیان پێشکەش بکەن.

پۆست و ناونیشانە پێویستەکان بەم شێوەیەى خوارەوەیە :

1.        ئەندازیارى کارەبا / بەکالۆریۆس.

2.      ژمێریارى / بەکالۆریۆس.

3.     ژمێریارى / تدقيق / دبلۆم.

4.      کۆگا / دبلۆم + ئامادەیى + ناوه ندى.

5.      کۆگا / سه يته ره ى کۆگا / دبلۆم + ئامادەیى بازرگانى.

6.      کۆمپیوتەربەکالۆریۆس.

7.     کۆمپیوتەردبلۆم.

8.     پرسگە ئامادەیى + سەرەتایى +  ناوه ندى.

9.       نووسەر (سەرەتایى +  ناوه ندى).

تێبینى:

1.        دواکات بۆ وەرگرتنى (CV) کاتژمێر (١٠)ى سەر لەبەیانى ڕۆژى  چوارشەممە (١٥/١١/٢٠١٧).

2.      پشکى شێر بۆ خەڵکى ناوچەکە دەبێت.

3.     پێویستە پێشکەشکار لەگەڵ سیڤیەکەیدا وێنەیەک لە کارتى زانیارى و ناسنامەى بارى کەسى و بروانامەى  دەرچوون هاوپێچ بکات .

4.      هەر کەسێک ڕێنماییەکانمان ڕەچاو نەکات (CV)ەکەى بە هەند وەرناگیرێت.

5.     دەتوانن داواکاری یەکانتان لە ڕێگاى ئەم ئیمێلەوە بنێرن ــــــــ  cv@mtikrg.org

 

                                لەگەڵ ڕێزدا...




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

214 ميوانى ئيمڕۆ
707213 گشت ميوانه‌كان