English عربى كوردی
كۆنفڕانسی دوولایەنەی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سازكرا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 98 , 15/01/2019

بە ئامادەبوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆنفرانسی دۆزینەوەی رێگاكانی هاوكاری بۆ پێشخستنی پەیوەندی دوولایەنەی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە هەولێر بەرێوەچوو

كۆنفڕانسەكە بە وتەی بەرێز دارا جلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دەستیپێكرد، دواتر وتاری وەزیری دەرەوەی ئێران، هەروەها لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بەخێرهاتنی میوانان و باسی رەوشی ئابووری و دارایی هەرێمی كوردستانی بۆ ئامادەبووان پێشكەش كرد، پاشان بەرێز دكتۆر عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وتارێكی پێشكەش كرد تیشكی خستە سەر مێژووی ئابووری هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدان بە بواری بازرگانی و پیشەسازی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران كرد، هەر لە میانی وتارەكەیدا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان ئاماژەی بە بوونی (5000) هەزار كارگە و (21000) كۆمپانیا كرد كە لە هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن، پشكی وڵاتی ئێرانیش لەو كۆمپانیایە رێژەیەكی كەممە و پێویستە كۆمپانیا سەرمایەگوزارەكانی ئێران لە هەرێمدا پەرە بە كاری وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی بدەن، هەروەها باسی لە ژینگەی هەرێمی كوردستان كرد كە دەوڵەمەندە و زەمینە سازە بۆ كاری وەبەرهێنان  لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و كارگە و خۆراك، هەر لە میانەی وتارەكەیدا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان ئاماژەی بە پرۆژەی شاری پیشەسازی عەربەت كرد كە وابڕیاربوو دروست بكرێت بەڵام لە ئێستا پرۆژەكە وەستاوە، لە كۆتاییدا جەختی خستە سەر بەهێزی كارگەكانی ئێران بە تایبەتی كەرتی پیشەسازی هەورەها سیاسەتی حكومەتی هەرێم سیاسەتێكی بازاڕی ئازادە و ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ كاری هاوبەش و هەماهەنگی پەرەپێدان بە كەرتی پیشەسازی و كردنەوەی پیشانگا و كۆنفرانسی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی.

 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

725 ميوانى ئيمڕۆ
981206 گشت ميوانه‌كان