English عربى كوردی
بەیاننامەی یەكێتی گشتی جوتیارانی كوردستان

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 221 , 21/01/2019

لەگەڵ بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ  لە ساڵی 2014 و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی هەرێم، مامەڵەی نا تەندروست و نا دەستووریانەی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، بە جیاوازیكردن لە نێوان جوتیارانی هەرێم و جوتیارانی بەشەكانی دیكەی عێراق، ساڵ بە ساڵیش لەگەڵ سەختبوونی قەیرانی دارایی هەرێم، بە پیلان و بیانووی جۆراوجۆر ئەو جیاوازییەی قوڵتر كردەوە

-           لە ساڵی 2014 نەك پارەی 2014 خەرجكرا بەڵكو پارەی 2015ی هاتە سەر، هەر لەم ساڵەدا بۆ زەرەر گەیاندن بە كەرتی كشتوكاڵ و جوتیارانی هەرێم، حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ سیستەمیكی خەرج كردنی جێبەجێكرد كە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق پێش هەرێمی پارەیان بۆ خەرج بكرێت.

-           ساڵی 2016 نرخی كڕینەوەی گەنمی دابەزاند بەمەش جوتیارانی هەرێم زیاتر زەرەمەند بوون چونكە نزیكەی نیوەی گەنمی عێراق لە هەرێم بەرهەم دێت، هەروەها وەرگرتنی 70%ی مەزەندەی بەرهەمهێنانی گەنم لە جوتیارانی هەرێم و بەرزكردنەوەی رادەی شێ بۆ 7%.

-           ساڵی 2017 بە دوو رێكار دابەزاندنی پاڵپشتی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ جوتیارانی هەرێم بۆ خوار (400) تەن، و وەرنەگرتنی گەنمی درشت لە جوتیارانی هەرێم، ئەمە لە كاتێكدا كە خاكی كوردستان زۆر گونجاوە بۆ ئەو جۆرە گەنمە.

-           ساڵی 2018 بڕیاری بڕینی 47% لە شایستەی دارایی ساڵەكانی 2014-2015-2016 لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی عێراقی فیدڕاڵەوە.

لە كۆی شایستە داراییەكانی 2014-2015-2016 كە دەكاتە (1.850.855) تریلیۆن دینار تا ئەو بەرورە (1.293.100) تریلیۆن دینار خەرجكراوە، ئەوەی ماوە (577.755) ملیار دینار كە دەكاتە 30% شایستەی دارایی ساڵەكانی 2014-2015-2016.

ئێمە لە یەكێتی حوتیارانی گشتی هەرێمی كوردستان ئەم زانیاریانە بۆ رای گشتی دەخەینە روو، بەو ئومێدەی كابینەی نوێی حكومەتی فیدڕاڵ، ئەم هەڵە و بڕیارە نا یاسایی و نا دەستووریانەی كابینەكانی پێشوو راست بكاتەوە و جوتیارانی كوردستانیش هەست بكەن لەگەڵ جوتیارانی بەشەكانی دیكەی عێراق یەكسان و خاوەن مافن، هەروەها مامەڵەی پلەبەندیان لەگەڵدا نەكرێت، هەموو كاتێك وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە خستنەروو و پێدانی زانیاری راست و دروست لە پشت هەوڵەكانمان بوونە و هەموو كاتێك ئێمەیان هانداوە لە رێگای دادگای فیدڕاڵەوە شایستەكانمان وەربگرین و ئاگادارین كەوا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەوڵی بەردەوام بووە و چەندین نووسراو و سەردان كراوە، لە دوا دانیشتی نێوان وەزیری بازرگانی پیشەسازی هەرێم و بەغدا، ئەم بابەتە بە تێر و تەسەلی باس كراوە بۆ چارەسەركردنی، داواش لە هەموو ئەو نوێنەراییەتیە بیانی و لایەنە سیاسی و مەدەنی و ئایینی و حكومی و تەشریعانەش دەكەین كە وێنەی ئەو نووسراوەیان پێبگات و لەو جیاوازە ئاگادار بن كە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە بەرامبەر جوتیارانی كوردستان دەكرێت، بەو ئومێدەی هاوكارمان بن بۆ چارەسەری ئەم گرفتانەی لەگەڵ كابینەی نوێی حكومەتی فیدڕاڵ.

لە تەك ئەم هەوڵانە یەكێتی جوتیارانی كوردستان لە ڕێی دادگاشەوە هەوڵی بە دەستهێنانی مافی جوتیارانی كوردستان دەدات، كە پارێزەرێكی خۆبەخش بە سوپاسەوە ئەم ئەركەی لە ئەستۆگرتووەو لە مانگی (8)ی پار ساڵەوە دەست بەكاربووە.

یەكێتی گشتی جوتیارانی كوردستان




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

567 ميوانى ئيمڕۆ
1023318 گشت ميوانه‌كان