English عربى كوردی
شاندی ژووری بازرگانی شاری ئەزمیر و غازی عەنتابى توركیا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 932 , 23/04/2019

بەمەبەستی پەرەپێدانی پیشەسازی و بازرگانی گواستنەوەی كەل و پەلی لۆجیستی رۆژی (سێشەممە) رێكەوتی 23/4/2019 شاندێكی ژووری بازرگانی ئەزمیر و غازی عەنتاب و نوێنەرانی پیاوانی خاوەنكاری توركیا و چەندین كۆمپانیای گەورەی توركی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییان كرد.

شاندەكە لەلایەن بەرێز (دكتۆر عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان، بەرێز (نەوزاد ئەدهەم) بەرێوەبەری گشتی بازرگان، بەرێز (سوار عەزیز) بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندی میوان كرا. سەرەتا لەلایەن بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان بەخێرهاتنی میوانی كرد و كورتە باسێكی رەوشی بازرگانی و پیشەسازی و ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ میوانان خستە روو، هەروەها تیشكی خستە سەر بوونی زیاتر لە (27000) كۆمپانیا، گرنگی هێنانی شت و مەك لە رێگەی خاڵە سنووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیای بەرزنرخاند، هەر لە دانیشتننەكەدا تاتوتوێ رێكخستنی كۆنفرانسێك لە نێوان هەردوولا كرا، لە كۆتاییدا بەرێز بەریوەبەری گشتی دیوان، ئاسانكاری تەواوی بەرووی شاندی میوان و كۆمپانیاكانی وڵاتی توركیا پێشكەش كرد، تا بتوانن لە هەرێمی كوردستان پرۆژە و سەرمایەكانیان بەگڕبخەن و بەشداربن لە پرۆژە و پەرەپێدان بە بواری كەرتی پیشەسازی.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

264 ميوانى ئيمڕۆ
1235501 گشت ميوانه‌كان