English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی بازرگانی گشتی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 809 , 22/07/2019

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی (17/7/2019) بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی كرد.

 بە ئامادەبوونی بەرێزان (نەوزاد ئەدەهەم) بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرانی لق و بەشەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی بازرگانی گشتی كۆبوونەوەكە ئەنجام درا، سەرەتا لەلایەن بەرێز جەنابی وەزیر چەندین پرسی دەربارەی ئاست و رەوشی بازرگانی گشتی لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و بەرێوەبەرایەتی بازرگانی بە تایبەتی خستە روو، دواتر لەلایەن بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و بەرێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی چەندین پرس ئالۆگۆڕكرا، هەر لە دانیشتنەكەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی باشتر كردنی رێكارەكانی بەرەو پێشبردنی كاروباری ئیداری بۆ بەرێوەبەرایەتی ناوبراو كرا.      

 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

494 ميوانى ئيمڕۆ
1235727 گشت ميوانه‌كان