English عربى كوردی
جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەرێوەبەرایەتی و بەشەكانی دیوانی وەزارەت بەسەردەكاتەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 415 , 29/07/2019

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی (28/7/2019) بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەرێوەبەرایەتی و بەشەكانی دیوانی وەزارەتی بەسەر كردەوە.

ئەو سەردانەی جەنابی وەزیر بە یاوەری بەرێز دكتۆر عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی بەرێوەبەری گشتی دیوان بوو، كە سەردانی گشت فەرمانبەرانی یەكە و بەشەكانی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد، لە نزیكەوە لە حاڵ و رەوشی فەرمانبەرانی كۆڵییەوە، هەروەها كێشە و گرفتەكانی لەگەڵ فەرمانبەرانی بەرێز تاوتوێ كرد.

هەر لە هەمان رۆژدا بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەنجامدا، كە تیایدا تاوتوێ كاروباری وەزارەت و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی گشت سێكتەر و بەشەكانی وەزارەت كرا، هەروەها جەخت كرايه سەر كارئاسانی كاروباری هاوڵاتیان لەو كاتەی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكەن.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

592 ميوانى ئيمڕۆ
1235825 گشت ميوانه‌كان