English عربى كوردی
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 395 , 29/07/2019

رۆژی دووشەممە رێكەوتی 29/7/2019 شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.

شاندی میوان لەلایەن بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازیان لێكرا، شاندەكە بەسەرۆكایەتی (دكتۆردارا جەلیل خەیات) سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی یاوەری بە مەبەستی پیرۆزبایی لە پۆستی جەنابی وەزیر سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد، هەروەها هاوكاری و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی تەوەرەی سەرەكی گفتوگۆی نێوانیان بوو، بەرێز جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی تا لە داهاتوودا هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كاری سەرەكی و لە پێشینەی نێوان هەردوولا بێت.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

1208 ميوانى ئيمڕۆ
1204014 گشت ميوانه‌كان