English عربى كوردی
شاندێكی فه‌رمی وڵاتی قه‌ته‌ره‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی بالوێزی قه‌ته‌ر له‌ عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیان كرد.

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 161 , 30/09/2019

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (30-9-2019) شاندێكی فه‌رمی وڵاتی قه‌ته‌ره‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی بالوێزی قه‌ته‌ر له‌ عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیان كرد. 

شانده‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان لێكرا، كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێز (خالید حه‌مه‌د ئه‌سه‌لیتی) و شاندێكی كۆمپانیاكانی قه‌ته‌ڕ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداریان له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كردووه‌، هه‌روه‌ها باسی په‌وه‌ندیی بازرگانی و سیاسی هه‌ردوولایه‌ن كرا، له‌ میانی دانشتنێكدا تیشك خرایه‌ سه‌ر كاركردنی چاڵاكییه‌كانی خاوه‌ن سه‌رمایه‌ى قه‌ته‌ر بۆ كاركردن له‌ كوردستان، به‌رێز وه‌زیری بازرگانی وپیشه‌سازی جه‌ختی كرده‌ سه‌ر ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازی بۆ هه‌ر كار و پرۆژه‌ى هاوبه‌ش و سوودبه‌خش بۆ هه‌ردوولایه‌ن، هه‌ر له‌ هه‌مان رۆژدا وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ شاندی میوان سه‌ردانی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریان كرد. 

 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

1182 ميوانى ئيمڕۆ
1203988 گشت ميوانه‌كان