English عربى كوردی
شاندی كونسوله‌گه‌ری فه‌ڕه‌نسی و كۆمپانیای دانون سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ده‌كات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 158 , 02/10/2019

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (2-10-2019) شاندی كونسوڵگه‌ری فه‌ڕه‌نسی و كۆمپانیای دانونی فه‌ڕه‌نسی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی كرد.
میوانان له‌لایه‌ن به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی پێشوازیان لێكرا، شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی (ئۆلیڤیه‌ دووبوه‌) به‌ یاوه‌ری شاندێكی كۆمپانیا هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی فه‌ڕه‌نسا وه‌ك كۆمپانیای (دانون) كه‌ له‌ هه‌ولێر كارگه‌یه‌كی به‌رووبوومی شیر و په‌نیری دامه‌زراندووه‌. له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌دا باس له‌ كاراكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی بازرگانی و ئابووری هه‌ردوولایه‌ن كرا، به‌رێز جه‌نابی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی دووپاتی دابین كردنی هاوكاری و یارمه‌تی بۆ شاندی میوان خسته‌روو، به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی دامه‌زراندنی كارگه‌ی فه‌ڕه‌نسی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتگیری كردنی سه‌رمایه‌گوزاری له‌ هه‌رێم و هاتنی كۆمپانیا بیانییه‌كان. 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

1214 ميوانى ئيمڕۆ
1204020 گشت ميوانه‌كان