English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 120 , 29/10/2019

رۆژی سێشەممە رێكەوتی (29-10-2019) شاندێكی كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.

شاندەكە بە سەرۆكایەتی (ستیڤ ڤێگن) كونسوڵی گشتی ولایەتە یەكگرتووەكانی  ئەمریكا بە یاوەری (ماریسا گۆڵد) بەرپرسی ئابووری كونسوڵگەری ئەمریكا لە هەولێر،  لەلایەن بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری بەرێزان راوێژكاری پەیوەندییەكانی و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی وەزارەت پێشوازی لە شاندی میوان كرا.

لە دانیشتنەكەدا باس لە هاتنی كۆمپانیاكانی ئەمریكی بۆ كوردستان و بەهێزكردنی پەیوەندیی ئابووری نێوان هەردوولایەن كرا، لە تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكەدا ئاماژە بە ئاسانكاری ئاڵۆگۆری بازرگانی نێوان هەردوو لایەن كرا، هەروەها پێدانی ڤیزا بە بازرگانان و تاوتۆیكردنی دۆخی ناوچەكە لە روانگەی بازرگانیەوە و چارەسەری هەر گرفتێكی ئابووری باسی لێوەكرا.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

603 ميوانى ئيمڕۆ
1235836 گشت ميوانه‌كان