English عربى كوردی
سه‌رۆكی ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم سه‌ردانی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 70 , 05/11/2019

به‌ئاماده‌بونی به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری بارزگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم و راوێژكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوبه‌ری گشتی پیشه‌سازی و به‌رێوبه‌ری گشتی بازرگانی پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆرۆژی سێ شه‌ممه‌ 5/11/2019 پێشوازی له‌ شاندێكی ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم كرد كه‌پێكهاتبون له‌ هه‌لۆ عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ى ژینگه‌ى و شاندی یاوه‌ری. له‌و سه‌ردانه‌دا باس له‌هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن كرا سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌چاو كردنی پاراستنی ژینگه‌ , وه‌هه‌ردولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ سه‌ر ده‌ركردنی رێنمای نوێ و هه‌موار كردنه‌وه‌ى چه‌ند یاسایه‌كی په‌یوه‌ست به‌ ژینگه‌ و پیشه‌سازی , بۆئه‌وه‌ى ژینگه‌ى ته‌ندروست بۆ كۆمه‌لگای كوردستان بره‌خسێندرێت.
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

575 ميوانى ئيمڕۆ
1235808 گشت ميوانه‌كان