English عربى كوردی
خاوه‌نی كۆمپانیای مۆلمیكس كه‌تایبه‌ته‌ به‌دروست كردنی سایلۆ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 74 , 07/11/2019

به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 7/11/2019 وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دیوانی وه‌زاره‌تی پێشوازی له‌ نیكۆلاس به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای مۆلمیكس كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌دروست كردنی سایلۆ .
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا  كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌به‌رێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت  و راوێژكاری وه‌زاره‌ت  ئاماده‌ی بون,  به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل خاوه‌نی كۆمپانیای مۆلمیكس جه‌ختیان له‌سه‌ر دروست كردنی چه‌ندان پرۆژه‌ى تر له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان كرده‌وه‌ , به‌مه‌به‌ستی زامن كردنی ئاسایشی خۆراكله‌هه‌رێمی كوردستان
جێی ئاماژه‌یه‌ كۆمپانیای مۆلمیكس چه‌ندین سایلۆی له‌هه‌رێمی كوردستان دروست كردوه‌ و له‌ئێستاشدا سه‌رقالی دروست كردنی سایلۆی كه‌لارن.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

540 ميوانى ئيمڕۆ
1235773 گشت ميوانه‌كان