English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: هەلى کار و سەرچاوەی تازەی داهات بؤ هاولاتیان ده ره خسێنین

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 316 , 03/12/2019

بەڕێز کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم لە میانەى بەشداریکردنى لە پانێڵى (ھەفتەی دەستپێشخەری کاری جیھانیی ھەولێر ) كە دەزكای روانكەو ریكخراوی میسوبوتامیا لە زانکۆی کوردستان لە هەولیر ریكییان خستبوو ،  ئاماژەى بە هەوڵ و پشتیوانییەکانى وەزارەتەکەى کرد بۆ وەبەرهێنەرانى ناوخۆ و بیانى و کارئاسانى رێوشوێنەکان بە ئامانجى بەگەڕخستنى تواناى لاوان و رەخساندنى هەلى کار بۆ دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکان.

 ئەوەشى خستەڕو کە تەواوى هەوڵەکانیان خستؤتە ڕوو بۆ پێشخستنى کەرتى پیشەسازى و بازرگانى، ئەوەش لەپێناو هەمەجۆر کردنى سەرچاوەکانى داهات لە هەرێمى کوردستان ، بۆئەوەى چیتر تەنها بشت بەكەرتی نەوت نەبەسترێت بەتایبەت کە لەهەرێمى کوردستان دەرفەت بۆ دروستکردنى کارخانەى گەورە و هەمەجۆر لەبارە.

 وتیشى:"حکومەتی هەرێم لە پلانیدایە کارگەیەکی گەوەرى پترۆکیمیایی دابمەزرێنێت کە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ دامەزراندنی چەندان کارگەی بچوكى تر".

 (ھەفتەی دەستپێشخەری کاری جیھانیی ھەولێر - زانکۆی کوردستان) پانێڵێکە کە رێکخراوى روانگە بە هاوکارى رێکخراوى میزۆپۆتامیا رێکیان خستوە لە چوارچێوەى ئەو چالاکییەدا کە لە هەفتەیەکدا لە (170) وڵات لەسەرانسەرى جیهان بەڕێوەدەچێت بەئامانجى بەرەوپێشبردنى دەستپێشخەرى کار و رەخساندنى هەلى کار.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

311 ميوانى ئيمڕۆ
1297851 گشت ميوانه‌كان