English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: هانى کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانى بیانى دەدەین کار و پڕۆژەکانیان لە هەرێم فراوان بکەن

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 336 , 04/12/2019

بەڕێز کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە زنجیرە هەولەكانیدا بؤ هاندان و راكیشانی وەبەرهینەرە بیانییەكان سەردانى کونسوڵخانەى فەڕەنساى کرد لە هەولێر و لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینى کۆنسوڵى گشتیى فەڕەنسا لە هەولێر کۆبوەوە.

 لەو دیدارەدا وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمی کوردستان، ئەوەى خستەڕو کە وەزارەت و حکومەتى هەرێم هانى کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانى فەڕەنسا و وڵاتانى ئەوروپا دەدات کار و پڕۆژەکانیان لە هەرێمى کوردستان فراوان بکەن، بۆئەوەش ئامادەن کارئاسانى و پاڵپشتى وەبەرهێن و کۆمپانیا فەڕەنسییەکان بکەن بۆئەوەى قەبارەى کار و پڕۆژەکانیان لە هەرێمى کوردستان فراوان بکەن و پەیوەندیی بازرگانى و پیشەسازى نێوان هەردولا بەرەوپێش ببەن.

 لاى خۆشیەوە بەریز ( ئۆلیڤیێ دیکۆتینى ) کۆنسوڵى گشتى فەڕەنسا سوپاسى سەردانەکەى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمی کرد و کارئاسانى و هاوکاریکردنى وەزارەتیشى بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانى بیانی بە گرنگ زانى.

 هەر لەو کۆبونەوەیەدا کۆنسوڵى گشتى فەڕەنسا ئاماژەى بەوەکرد کە پلانیان هەیە بەم نزیکانە پێشانگایەکى تایبەت بە کەلوپەل و بەرهەمى کارخانە و کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە بوارەکانى خواردەمەنى و بیناسازى و میکانیکى و سەرجەم سیكتەرەكانی تریش لە شارى هەولێر بکەنەوە.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

244 ميوانى ئيمڕۆ
1297784 گشت ميوانه‌كان