English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا تاوتوێ هەڵسەنگاندنی بازاڕی كوردستان دەكەن

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 715 , 16/12/2019

رۆژی دووشەممە رێكەوتی 16-12-2019  شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد، لەلایەن بەرێزان كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بە ئامادەبوونی راوێژكاری پەیوەندییەكان و بەرێوەبەری گشتی پلان و بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان پێشوازی لە شاندی میوان كرا.

شاندەكە پێكهاتبوون لە خاتوو (ئان مێركانین) راوێژكاری پێشكەوتوو لە وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا و نوێنەری بەشی كاروباری رۆژهەڵات و ئەفریقیا و (پاوڵ تییۆنین) بەرێوەبەری پرۆژەی رێڕەوی داهاتوو (بات) و ، لە سەرەتای دانیشتنەكەدا شاندی میوان خواست و تێگەیشتنیان لەسەر هەڵسەنگاندن و لێكۆڵینەوە لە بازاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تاوتوێ كرد، دواتر لەلایەن وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە كورتە باسێكدا تیشكی خستە سەر رەوشی بازرگانی و ئابووری و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، هەروەها سەقامگیری شارەكانی هەرێم كە مایەی شانازی و جێگیرە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی بیانی بە گشتی و فینلەندا بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستان سەرمایەكانیان بە گڕبخەن، بەرێزیان ئامادەیی وەزارەتەكەی دەربڕی بۆ هەر هەنگاو و كاری هاوبەش نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا.

لە كۆتاییدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی تا لە داهاتوودا لە كاری هاوبەش و هەماهەنگیدا پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەرەو ئاستێكی بەرزتر ببەن. 

 




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

63 ميوانى ئيمڕۆ
1487893 گشت ميوانه‌كان