English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رۆژی ئاڵای بەرز نرخاند

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 687 , 17/12/2019

ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 17-12-2019 كه هاوكات رۆژی ئاڵایه، بە ئامادەبوونی بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و راوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت و تەواوی فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت، لە هۆڵی كۆنفرانسی وەزارەت رۆژی ئاڵا بەرز نرخێنرا.

سەرەتا بە وەستانی خولەكێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، پاشان بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، وتەیەكی دەربارەی پیرۆزی ئاڵای كوردستان پێشكەش كرد، هەروەها باسی لە گرنگی بوونی رۆژێك بۆ ئاڵا كرد و بە پێویستی زانی لە هەموو شوێنە فەرمییەكان و بەرزاییەكانی كوردستان بایەخ بە هەڵكردنی ئاڵا بدرێت.

پیرۆزبێت رۆژی ئاڵا، هەر شەكاوە بێت ئاڵای كوردستان.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

72 ميوانى ئيمڕۆ
1487814 گشت ميوانه‌كان