English عربى كوردی
بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ كەل و پەلی ئیرانی كرایەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 445 , 14/01/2020

رۆژی سێشەممە 14-1-2020 بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ كەل و پەلی (115) كۆمپانیای ئێرانی لە شاری سلێمانی كرایەوە.

لە وتەیەكدا بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشكەشی ئامادەبووانی كرد، ئاماژەی بە رۆڵی بازرگانی نێوان وڵاتان كرد و هەروەها رێكخستن و كردنەوەی لەم جۆرە پیشانگایە بە گرنگ ناوزەندكرد. لە كۆتاییدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەستخۆشی لە رێكخەران و ئامادەكارانی پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ كەل و پەلی ئێرانی كرد.

 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

28 ميوانى ئيمڕۆ
1555948 گشت ميوانه‌كان