English عربى كوردی
وه‌زیری بارزگانی وپیشه‌سازی له‌گه‌ل نوێنه‌ری خاوه‌ن كارگه‌ داخراوه‌كان هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 207 , 17/02/2020

رۆژی 17/2/2020 به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری بارزگانی وپیشه‌سازی له‌گه‌ل نوێنه‌ری كارگه‌ داخراوه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم كۆبویه‌وه‌.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌رێز ئاراز ره‌ئوف به‌رێوبه‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی و حاجی سوار به‌رێوبه‌ری گشتی پلاندانان ئاماده‌ى بون , به‌رێز وه‌زیری بارزگانی و پیشه‌سازی به‌ وردی گوێی له‌گیروگرفته‌كانی خاوه‌ن كارگه‌ داخراوه‌كان گرت و ئاماده‌بوان به‌ ڕاشكاوانه‌ باسیان له‌گیرو گرفته‌كانه‌ كرد كه‌ بونه‌ته‌ هۆكاری داخستنی كارگه‌گان.
لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری بارزگانی به‌لێنی به‌سه‌رجه‌م خاوه‌ن كارگه‌ داخراوه‌كاندا كه‌به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكات و هه‌وله‌كانی وه‌زاره‌ت بخاته‌ گه‌ر له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.
 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

17 ميوانى ئيمڕۆ
1384758 گشت ميوانه‌كان