English عربى كوردی
کونسولی گشتی وولاتی تورکیا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1034 , 01/03/2020

رۆژى یەک شەمە رێکەوتى 1/3/2020 بەرێز (هاکان کارا چاى) کونسولی گشتى وولاتى تورکیا لە هەولێر بە یاوەرى هەریەک لە (محمد ئیجا ارشان) یاریدەدەرى کونسولی گشتى و(زهنى توغرل) پاشکۆى بازرگانى(ملحق تجارى) و (ئێرساى جەتە) پاشکۆى گومرگى, سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کرد.

 بەمەبەستى تاونۆکردنى بریارەکانى کۆمارى تورکیا تایبەت بە راگرتنى گەشتە ئاسمانیەکان وە داخستنى دەروازە سنووریەکان نێوان عێراق و تورکیا بە ئامادەبوونى بەرێز(کمال مسلم) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و (د.سامان بەررنجى) وەزیرى تەندروستى وە (د.سوران صلاح الدین شکر)راوێژکارى وەزارەت و(نوزاد ادهم) بەرێوەبەرى گشتى بازرگانى, تییادا جەخت کرایەوە لەسەر پەیوەندیە ئابووریەکانى هەردوولا وتیشک خرایە سەر پێویستى چارەسەرکردنى لایەنە نەرێنیەکانى ئەم بریارە لەسەر پەیوەندیە ئابووریەکان, لە بەرامبەردا بەرێز کۆنسولی گشتى دوپاتى کردەوە کەوا لە هەولیکى چردان بەمەبەستى دانانى میکانیزمى گونجاو بۆ ئەوەى هاوردەکردنى کەل و پەلە خۆراکیە سەرەکیەکان وە پێداویستەکانى دەرمان بەدەربکرێت لەم بریارە,وە کونسولی گشتى گەشبین بوو بەوەى ئەم بابەتە لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوو چارەسەربکرێت.

 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

842 ميوانى ئيمڕۆ
1546788 گشت ميوانه‌كان