English عربى كوردی
چۆن كۆمپانيايه‌ك تۆماربكه‌م له‌ هه‌رێم

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1341 , 13/05/2013

دامه‌زراندنی كۆمپانیای خۆماڵی :

١- داواكار داواكاریه‌ك پیَشكه‌ش به‌ به‌ریَوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ده‌كات بۆ دامه‌راندنی كۆمپانیا وه‌ پیَویسته‌ ره‌چاوی دیاركردنی ناو و چالاَكی كۆمپانیاكه‌, له‌گه‌ڵ واژوو به‌رواری داواكار بكات و هاوپیَچ بیَت له‌گه‌ل گشت به‌لگه‌نامه‌ داواكراوه‌كان كه‌ پیَویستن بۆ دامه‌زراندنى كۆمپانیا. 
٢- ئه‌م داواكاریه‌ له‌لایه‌ن به‌ریَوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مانتۆمار بكریَ (وارده‌)))))))))))) ..

٣- نووسراویَك له‌ ژووری بازرگانی بیَنیَ كه‌ ناوی كۆمپانیاكه‌ی بۆ دیاری كراوه‌ ئاراسته‌ی به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیاكان بكات . 

٤- ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ له‌لایه‌ن به‌ریَوه‌به‌ری كۆمپانیاكان ئاراسته‌ی به‌شى كۆمپانیا خۆمالیه‌كان ده‌كریَ بۆ ووردبینی كردنی گشت به‌ڵگه‌نامه‌كان و ریكحستنى دۆسیه‌كه‌ى. 

٥- دوای ووردبینی كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاراسته‌ی به‌ریَوه‌به‌ری ژمیَریار ده‌كریَت بۆ برینی پسوله‌ی رسومات (باج). 

٦-ژووری كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان هه‌ڵده‌ستیَ به‌, ده‌ركردنی فه‌رمانی كاریَری و بروانامه‌ی كۆمپانیاكه‌ , دواتر ئاراسته‌ی به‌ریَوه‌به‌ری كۆمپانیاكان ده‌كریَته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كۆمپانیاكه‌ ئاراسته‌ی به‌ریَوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بكات . 

٧- به‌ریَوه‌به‌ری گشتیش پیَداچونه‌وه‌ به‌گشت به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناو دۆسیه‌كه‌ ده‌كات دواتر ره‌زامه‌ندی (واژوو) له‌سه‌ر فه‌رمان و بروانامه‌كان ده‌كات.

٨- دواى ره‌زامه‌ندى به‌ریوه‌به‌رى گشتى ژماره‌ى تۆماركردن به‌ كۆمپانیا ده‌دریت و بریاره‌كه‌ ده‌رده‌چیَت
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

291 ميوانى ئيمڕۆ
736492 گشت ميوانه‌كان