English عربى كوردی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمپانیا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1529 , 15/05/2013

هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمپانیا {تصفیه‌ الشركه‌))))):))))}

١- پیَشكه‌ش كردنی بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ بۆ به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكه‌.

٢- پیَویسته‌ ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكه‌ وه‌ربگریَت ئه‌گه‌ر پیَویستی كرد . 

٣- هیَنانی پاكانه‌ی كۆمپانیا له‌ لایه‌ن به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی باجی ده‌رامه‌ت بهێنی. 

٤- ده‌ركردنی بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمپانیا له‌لایه‌ن به‌ریَوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كه‌مانه‌وه‌ به‌دامه‌زراندنی هه‌ڵوه‌شیَنه‌ریَك بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ له‌به‌رواری وه‌رگرتنه‌وه‌ی بریاره‌كه‌ .

٥- له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شیَنه‌ر پیَویسته‌ راپۆرتی كۆتای ژمیَریاری كۆتای له‌گه‌ڵ راپۆرتی چاودیَری ژمیَریاری ئاماده‌بكات , پیَویسته‌ ده‌سته‌ی گشتی گفتوگۆ و راستاندن بكات به‌ كۆنووسیَكی كۆبوونه‌وه‌ش بریاره‌كانی خۆیان ره‌وانه‌ی به‌ریَوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كه‌مان بكات له‌گه‌ڵ هاوپیَچ (راپۆرتی كۆتای (ژمیَریاری كۆتای) له‌گه‌ڵ راپۆرتی چاودیَری ژمیَریاری) . 

٦- لابردنی ناوی كۆمپانیاكه‌ له‌تۆماری كۆمپانیاكان (دوای ٥ ساڵ ) ده‌بیَت.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

310 ميوانى ئيمڕۆ
901312 گشت ميوانه‌كان