English عربى كوردی
مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌ت بۆ پرۆژه‌ی پیشه‌سازی

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1273 , 16/05/2013

١- جیَ به‌جیَ كردنی هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ هاتووه‌ له‌ فۆرمی مۆله‌تیَ دامه‌زراندن. 

زانیاریه‌كان:

ا- ئه‌بیت مودیلی ئامیَره‌كانی سه‌روو سالى ٢٠٠٧ بیت. 

ب- هه‌بوونی گریبه‌ست له‌ نیَوان كارگه‌ و كۆمپانیاى دابینه‌كه‌ری ئامیَره‌كان.

ج- پیَشكه‌ش كردنی كه‌ڵكی ئابووری هونه‌ری پرۆژه‌كه‌.

د- دیاری كردنی نه‌خشه‌ی كارگه‌ و شیَوه‌ی دامه‌زراندنی ئامیَره‌كان له‌ ناو كارگه‌.

ه- پیَشكه‌ش كردنی به‌ڵیَننامه‌ی ده‌ست به‌كاربوون له‌ ماوه‌ی (سالیَك) بۆ ده‌ست به‌به‌رهه‌م هیَنان پاش وه‌رگرتنی زه‌وی ونابیَت زه‌ویه‌كه‌ بوَ مه‌بستیَكی تر به‌كاربیَت. 


٢- به‌بونی مه‌رجی ته‌ندروستی وپیشه‌یی/ شروگ ڕلسلامه‌ الێحیه‌ والمهنیه‌/ له‌شویَنی كاركردن به‌پیَی برِوانامه‌ی لایه‌نانی تایبه‌ت.

٣- بونی مه‌رجی به‌رگری میللی (تعلیمات الدفاع المدنی) له‌ شویَنی كاركردن.

٤- سه‌ردانی ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی بكه‌ن بۆ تۆمار كردنی كارگه‌.

٥- دامه‌زراندنی كارمه‌ندیَكی شاره‌زا له‌بواری ئیش كردن له‌سه‌ر جۆری به‌رهه‌م.

٦- پابه‌ندبونی به‌ مه‌رجه‌كانی كۆنترِۆڵی جۆری بۆ به‌رهه‌م هیَنان.

٧- نابیَت به‌هیچ جۆریَك ئامیَره‌كانی ئه‌م كارگه‌ بفرۆشریَت یان سكراب بكریَت تا ماوه‌ی (٣) ساڵ له‌رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م مۆڵه‌ته‌وه‌ یان ده‌بیَت به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت بیَت.

٨- ده‌بیَت ئامیَره‌كان له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌ست به‌ به‌رهه‌م هیَنان بكات پاش وه‌رگرتنی زه‌وی , به‌پیَچه‌وانه‌وه‌ مۆله‌تی دامه‌زراندن هه‌لده‌وشیَته‌وه‌.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

703 ميوانى ئيمڕۆ
792134 گشت ميوانه‌كان