English عربى كوردی
ریَنمایى دامه‌زراندنى كارگه‌

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1753 , 19/05/2013

ریَنمایى ساڵى٢٠١١ بۆ كارگه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌ هه‌ریَمى كوردستان 

له‌ میانه‌ى ریَنمایی سالی ٢٠١١ بۆ كارگه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت به‌فه‌رمانى وه‌زارى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ریَمى كوردستانى ژماره ٨٨ له‌به‌روارى ٢٠١١/١/٥ بریار درا :‌

١. موَله‌تى دامه‌زراندنى پرِوَژه‌ى پیشه‌سازى ده‌بیَت له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسا و ریَنمایى وه‌به‌رهیَنانى پیشه‌سازى جىَ به‌ جىَ بكریَت كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى وپیشه‌سازى پلانى بوَ دانراوه‌.

٢. قوَناغه‌كانى پیَدانى موَله‌ت بوَ پرِوَژه‌كانى نوىَ ى پیشه‌سازى له‌لایه‌ن به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گه‌شه‌پیَدانى پیشه‌سازى هه‌ولیَر و سلیَمانى و دهوَك جىَ به‌ جىَ ده‌كریَت دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شه‌ پیَدانى پیشه‌سازى.

٣. مه‌رجه‌كانى پیَدانى موَڵه‌تى مه‌رجدار.

ا‌. ـ كه‌ته‌لوَكى ئامیَره‌كان.

ب‌. ـ شویَن و ناونیشانى كوَمپانیاى دابینكه‌رى ئامیَره‌كان دیار بیَت.

ج‌. ـ نه‌خشه‌دانانى ىسه‌ره‌تایى ئامیَره‌كان (Layout ) هه‌بیَت .

د‌. ـ به‌ڵیَن نامه‌ى دادنووس كه‌ له‌ ماوه‌ى ٦ مانگ دواى وه‌رگرتنى زه‌وى ئامیَره‌كان بهیَنیَت . 

٤. سه‌باره‌ت به‌ موَله‌تى مه‌رجدار پیَویسته‌ خاوه‌ن پرِوَژه‌ سه‌ردانى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شه‌پیَدانى پیشه‌سازى بكات بوَ ته‌واو كردنى دامه‌زراندنى موَله‌تى پرِوَژه‌كه‌ دواى ده‌ست به‌كاربوونى كارگه‌ .

٥. ته‌رخان كردنى زه‌وى له‌ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان به‌ پىَ ى راسپارده‌ى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شه‌پیَدانى پیشه‌سازى به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌پىَ ى ئیستیحقاقى پرِوَژه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیَژنه‌ى تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌نجام بدرىَ .

٦. گواستنه‌وه‌ى مولكایه‌تى ته‌نهاپاش دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونى كارگه‌ وپشكنینى به‌رهه‌مه‌كه‌ى وه‌به‌ره‌زامه‌ندى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شه‌ پیَدانى پیشه‌سازى ئه‌بیَت . 

٧. نابیَت به‌ هیچ جوَریَك ئامیَره‌كانى كارگه‌ بفروَشیَت یان سكراب بكریَت تاماوه‌ى (٣) سىَ ساڵ له‌ رِوَژى ده‌رچوونى موَله‌ت وه‌ ده‌بیَت به‌ره‌زامه‌ندى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شه‌ پیَدانى پیشه‌سازى بیَت . 

٨ . خاوه‌ن پرِوَژه‌ هه‌لده‌ستیَت به‌ پیَش كه‌ش كردنى كه‌لكى ئابوورى و هونه‌رى پرِوَژه‌كه‌ كه‌ په‌سه‌ند ده‌كریَت له‌ لایه‌ن سه‌ندیكاى ئابوورى ناسان . 

٩. پیَدانى موَله‌تى هاوردنى ئامیَره‌كان له‌ لایه‌ن به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شه‌ پیَدانى پیشه‌سازى ئه‌نجام ده‌دریَت . 

١٠. له‌كاتى ده‌ست به‌كار نه‌بوون به‌ دامه‌زراندنى پرِوَژه‌ یان نه‌هیَنانى ئامیَرله‌ ماوه‌ى (٦) مانگ له‌به‌روارى پیَدانى زه‌وى موَله‌ته‌ مه‌رجداره‌كه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شیَته‌وه‌ .

١١. له‌سه‌ر داواكارى خاوه‌ن پرِوَژه‌ به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى گه‌شه‌پیَدانى پیشه‌سازى بوَى هه‌یه‌ ماوه‌ى موَڵه‌تى خاوه‌ن پرِوَژه‌ دریَژ بكاته‌وه‌ بوَ ماوه‌یه‌كى دیارى كراو به‌ پاساوى گونجاو . 

١٢. ده‌كریَت پروَژه‌ى پیشه‌سازى له‌ ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى پیشه‌سازى دابمه‌زرىَ دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان. 

١٣. دانانى تاقیگه‌ى گونجاو بوَ ئه‌و پرِوَژه‌ پیشه‌سازیانه‌ى كه‌ پیَویست بیَت .

١٤. ره‌زامه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ریه‌ك له‌م پرِوَژانه‌ ده‌دریَت به‌ مه‌رجیَك ئامیَره‌كانى موَدیل ٢٠٠٧ به‌سه‌ره‌وه‌ بیَت . 

١٥. ئه‌م ریَنماییانه‌ له‌ به‌روارى ٢٠١١/١/١ جىَ به‌ جىَ ده‌كریَت .



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

702 ميوانى ئيمڕۆ
792133 گشت ميوانه‌كان